English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی(62)ەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی رۆژنامەی (خەبات)
2021-04-03 [02:21 AM]

ZNA_ هەولێر



 
ھەڤاڵی بەڕێز/ سەلام عەبدوڵڵا سەرنووسەری رۆژنامەی (خەبات)
بەڕێزان/ ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و نووسەر و کادیر و کارمەندانی رۆژنامەی(خەبات)

مایەی شانازییە بۆ رۆژنامەگەریی كوردیی كە خاوەنی رۆژنامەی (خەبات)ە ئەو رۆژنامەیەی کە یەكەمین رۆژنامەی رۆژانەی كوردییە بێسرەوتن بەدرێژایی تەمەنی كاركردن و دەرچوون و بڵاوبوونەوەی خزمەتێكی زۆری ئەو بوارە و بواری رۆشنبیریی نەتەوەیی و نیشتیمانی گەلەكەمانی كردووە.
 
رۆژنامەی(خەبات) وەکو زمانحاڵی پارتیمان، بەرهەمی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمانە بەڕابەرایەتی (بارزانی نەمر) هەروەها سەكۆیەكی دیكەی تێكۆشانی میدیاییە بۆ داكۆكیكردن لە مافە رەواكانی نەتەوەكەمان، بۆیە توانیویەتی لەو كاروانەیدا مینبەرێكی بوێر بێ و رۆڵی شیاوی خۆی ببینێ لە بەدیهاتنی ئەو دەسكەوتانەی ئەمڕۆ بە خوێنی شەهیدە نەمرەكان هاتونەتە دی.

 رۆژنامەی(خەبات)بەو سیستەمە پیشەوەرییە رێكوپێكەی كاركردنی رۆژانەی و بەپێی پەیرەوكردنی پرەنسیپ و ئیتیكی راستەقینەی رۆژنامەوانیی و بەرەچاوكردنی مسداقیەت و بەرپرسیاریتی، قوتابخانەیەكی میدیاییە بۆ بەرهەمهێنان و پێگەیاندنی كادیری لێھاتوو و ناوداری بواری رۆژنامەوانی و داڕشتنی نەریتی سەردەمیانی رۆژنامەوانی هەر بۆیەش تا ئەمڕۆكە بەردەوامە لە هەنگاوی بونیاتنەرانە و بەرهەمدار بۆ پێشخستنی رەوشی رۆشنبیریی و كوولتوری بەگشتی و بواری رۆژنامەگەریی بەتایبەتی.

رۆژنامەی(خەبات) بەدرێژایی ئەو تەمەنە دەوڵەمەندەی توانیویەتی خزمەتێكی زۆری زمان و ئەدەب و كوولتوری نەتەوەییمان بكات، ھاوکات سەرچاوەیەكی بەھاداری مێژوویی و ئەكادیمی و مەعریفیشە بۆ توێژی میدیاكاران و رۆشنبیر و ئەكادیمیستان، بۆیە وەكو گەنجینەیەكی رۆشنبیریی و مەعریفی مایەی رێز و ستایش و شانازییە. 

لە (62)ەمین ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی(خەبات) وێرای پشتیوانی بەردەوام و تەواوی خۆمان بۆ بەرەو پێشچوونی رۆژنامەكە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و خوێنەرانی رۆژنامەی(خەبات) دەكەین، دەستی ماندووبونتان دەگوشین و هیوای بەردەوامیی و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین. 

دەزگای رۆشنبری و راگەیاندنی
 پارتی دیموكراتی كوردستان
٣ـی نیسانی ٢٠٢١





ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad