English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دكتۆر نه‌مام غه‌فوور په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌
2021-04-03 [04:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌رۆك بارزانی، بۆ كۆچی دوایی دكتۆر نه‌مام غه‌فووری، ئه‌و دكتۆره‌ی ماوه‌ی 7 ساڵه‌ خزمه‌تی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران ده‌كات و یارمه‌تی كوردانی ئێزدی و ئاواره‌كانی رۆژئاوا ده‌دات، بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بۆ بەڕێزان خانەوادەی كاكە زیادی كۆیە

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دكتۆرە نەمام غەفووریمان پێگەییشت كە لە كاری خێرخوازی و مرۆیی و بەهاناوەچوونی ئاوارە و خوشك و برا ئێزیدیەكانمان ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو و ماندووبوونی زۆری بینیوە.

سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و ئاشنایان و هەموو هەڤاڵ و هاوكارانی دكتۆرە نەمام دەكەم. لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 

انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی

3ـی نیسانی 2021"





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad