English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان 
2021-04-03 [05:48 AM]

ZNA- ھەولێر


بەڕێزان/ سەرنووسەر و ستافی نووسین و کادیرانی رۆژنامەی (خەبات)

 ساڵیادی شکۆداری بە ئاشکرا دەرچوونی رۆژنامەی(خەبات) گرنگی و بایەخی خۆی ھەیە، (خەبات) وەکو دامەزراوەیەکی میدیایی خاوەن شوناسێکی رۆشنبیریی و پێگەیەکی تایبەتە لە مێژووی رۆژنامەگەریی کوردیدا، بۆیە لەو رێڕەوە  پڕ بەخششەیدا جێدەستی بەسەر پانتایی و کاروانی رۆژنامەگەریی و کولتووری کوردیدا روون و کاریگەرە.

رۆژنامەی (خەبات) وەکو یەکەمین رۆژنامەی رۆژانە و زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەستکەوتێکی گرنگی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان دەژمێردرێ بەڕابەرایەتی (بارزانی نەمر) ھەروەھا رۆژنامەی(خەبات) ھەمیشە ئامادەیی ھەبووە لە داکۆکیکردن لە پرەنسیپەکانی دیموکراسی و ئازادی رادەربڕین و بڵندگۆی بێ جیاوازی و کۆکەرەوەی رۆشنبیران و نووسەران و رۆژنامەنووسان بوو.
 رۆژنامەی (خەبات) بە پێی پلانی تۆکمەی کارکردنی تایبەتمەندیەتی خۆی لە بواری رۆژنامەنووسیدا سەلماندووە وەکو رۆژنامەیەکی رەسەن و راستەقینە و بەرپرسیار لە بواری رۆژنامەوانی و راگەیاندندا، بۆیە رۆڵێکی دیار و کاریگەری گێڕاوە چ لە رووی ھۆشیارکردنەوە و و ریاکردنەوەدا یا لە رووی دۆزی نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان، جگە لەوەی ھەمیشە سەکۆیەکی ئازاد و پیشەوەرانە بووە بۆ خستنەڕوو و ئاڵووێرکردنی بیروڕای سیاسەتوان و نووسەران و رۆشنبیران و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە.
 
لە(٦٢)ەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی رۆژنامەی(خەبات) وێرای پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ بەردەوام بوون و پێشوەچوونی رۆژنامەکە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و نووسەران و خوێنەرانی ئازیزی رۆژنامەکەتان دەکەین، ئومێدەوارین ھەردەم ھەنگاوی نوێتر و بەرھەمدارتر بنێن..

لەم یادەدا سڵاو و دروود دەنێرین بۆ گیانی پاکی رۆژنامەوانانی پێشەنگ و ماندوونەناس و، ھەموو ئەوانەی لەو رێگایەدا سەریان نایەوە و ئەو کاروانەیان بەمڕۆکە گەیاند..

بەرز و پیرۆزبێت(٦٢)ساڵەی تەمەنی رۆژنامەی(خەبات)..

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٣ـی نیسانی ٢٠٢١





ئەم هەواڵە 718جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad