English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامە
2021-04-03 [06:03 AM]

ZNA- ھەولێر



بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)،گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان و عێراق و ھەموو جیھان دەکەم.

ھیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە ھۆی بەدیھاتنی برایەتی و تەبایی و سەقامگیری و، نەمانی یەکجارەکیی ھزری تیرۆر و توندڕۆیی. ھەروەھا کۆتایی بە نەھامەتییەکانی خوشک و برا مەسیحییەکان و پێکھاتەکانی تر لە عێراق و ناوچەکەدا بێت و ھەموو لایەک بە ئاشتی و ئازادی لەگەڵ یەکتردا بژیین.

جەژنتان پیرۆز بێ و ھیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم

مەسعود بارزانی
٣ـی نیسانی ٢٠٢١





ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad