English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری ھەولێر پێشوازی لە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا کرد
2021-04-03 [06:07 AM]

ZNA- هەولێر


 

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە 2021.4.3، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە دلشاد بارزانی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا و دانیال ولثەر، دۆستی نزیکی گەلی کورد و سکرتێری پێشووی یەکێتی لاوانی جیهان کرد.

لەدیدارەکەدا، باس لەبەھێزکردنی پەیوەندیەکانی شارەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ ھەولێری پایتەخت کرا و تیشک خرایە سەر ئەو پێشکەوتن و پەرەسەندنانەی لە هەرێمی کوردستان بەگشتیی و شاری هەولێر بەتایبەتی هاتۆتەئاراوە.

هەر لە دیدارەکەدا ژمارەیەك پرسی دیکەی بایەخدار تاوتێ کران و جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامیدان بە هەماهەنگی کردن لەگەڵ یەکتردا کرایەوە.





ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad