English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو برا بە ھەڕەشە زیاتر لە ١٠٠ھەزار دۆلار لەکەسێک دەستێنن 
2021-04-04 [12:08 PM]

ZNA - ھەولێر



دوو کەس لە ھەولێر کە برابوونە، بە "زەبری ھەڕەشە" بڕی ١٠٠ ھەزار دۆلار و ٦٠ ملیۆن دیناریان لە کەسێک سەندووە. پۆلیسی ھەولێریش دەڵێت، دەستگیرکراون. 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە پۆلیسی ھەولێر بڵاویکردەوە، بنکەی پۆلیسی تەیراوە لە بەشی پۆلیسی ناوشار - رۆژھەڵات، دوو تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە کە ناوەکانیان (ر. ر. م) و (ج. ر. م)ـن. 
 
پۆلیسی ھەولێر ئەوەشی گوتووە، دوای ئەوەی گوتە لەو تۆمەتبارانە وەرگیراوە، دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە. 
 
ئێستا ئەو دوو برایە بەپێی ماددەی ٤٣٠ لە یاسای سزادانی عێراقی بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە. پۆلیسی ھەولێر دەڵێت، بەندکردنیان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بووە. 





ئەم هەواڵە 538جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad