English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
4ـی نیسان ڕۆژی جیهانی هۆشیاری مین
2021-04-04 [01:31 AM]


ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ڕۆژی 4 نیسانی وه‌ك ڕۆژی هۆشیاری مین دیاریكردوه‌، مین و ته‌قه‌مه‌نی و پاشماوه‌ جه‌نگییه‌كان له‌ 78 وڵاتدا بوونی هه‌یه‌و ساڵانه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ 15 بۆ 20 هه‌زار هاوڵاتی ده‌بنه‌ قوربانیی، ڕۆژانه‌ زیاتر له‌12 كه‌س به‌هۆی مینه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و له‌ عێراقیشدا زیاتر له‌ 20 ملیۆن مین هه‌یه‌ كه‌ 7 ملیۆنیان له‌هه‌رێمی كوردستانن.

مین به‌و جۆره‌ چه‌كه‌ شاره‌وه‌ مه‌ترسیداره‌ ده‌وترێت كه‌ له‌ مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی پێكهاتووه‌ و له‌ چوارچێوه‌یه‌كی كانزای یاخود ته‌خته‌ و پلاستیكیدا ده‌شاردرێته‌وه‌ و به‌ هێز خسته‌ سه‌ر به‌و كه‌سه‌ یاخود ئه‌و ته‌نه‌دا ده‌ته‌قێته‌وه‌ كه‌ لێوه‌ی نزیكه‌.

ئه‌و چه‌كه‌ له‌ژێر خاك و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی جیاواز له‌لایه‌ن هێزێكی سه‌ربازی یاخود گروپێكی چه‌كداره‌وه‌ ده‌شاردرێته‌وه‌، تاوه‌كو لایه‌نی به‌رامبه‌ر بكاته‌ ئامانج، به‌ڵام زۆرجار به‌ كه‌سانی مه‌ده‌نیدا ده‌ته‌قێته‌وه‌ و ئه‌وان ده‌بنه‌ قوربانی.

بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌كانی مین، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ساڵی 2005وه‌ ڕۆژێكی جیهانیی بۆ دیاریكرووه‌ كه‌ له‌ چواری نیساندا یاد ده‌كرێَته‌وه‌، مه‌به‌ستیش له‌ دیاریكردنی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و چاكه‌ و پاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه‌ كه‌ مینڕێژكراون.

هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ی به‌شێكی خاكه‌كه‌ی مینڕێژكراوه‌، ئه‌وه‌ی به‌هۆی داگیركاری به‌رده‌وامی خاكی كوردستان و كێشه‌ و ململانێكی نێوان هێزه‌ كوردییه‌كان و حكومه‌تی عێراق، هه‌روه‌ها جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران، به‌و پێیه‌ی هه‌رێمی ڕووبه‌رێكی درێژی سنوری له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌.

ئه‌و ملیۆنان مینه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان چێنراوه‌ قوربانییه‌كی زۆری لێكه‌وتووه‌، به‌جۆرێك به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌زگای مین زیاتر له‌ 13 هه‌زار و 500 كه‌س بونه‌ته‌ قوربانی، له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 2650 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌  و نزیكه‌ی 11 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، كه‌به‌شێكیان كه‌سانی مه‌ده‌نی و به‌شێكی دیكه‌شیان كارمه‌ندانی ده‌زگای مین و ڕێكخراوه‌ ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بوون كه‌ كاریان پاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ مینڕێژكراوه‌كان بووه‌.

له‌دوای ڕاپه‌ڕین ساڵی 1991 گه‌لی كوردستان ، زیاتر له‌ 500 هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌ كێڵگه‌كانی مین له‌ باشوری كوردستان، له‌لایه‌ن ده‌زگای مین و ڕێكخراوه‌كانه‌وه ‌پاك كراونه‌ته‌وه‌، و توانراوه‌ دووباره‌ سوود له‌و خاك و زه‌وییانه‌ وه‌ربگیرێته‌وه‌.

ئه‌گه‌رمین و ته‌قه‌مه‌نی له‌ شوێنێكت بینی، پێویسته‌ ڕێنمایی تایبه‌ت جێبه‌جێ بكه‌یت ، كه‌ بریتییه‌ له‌:

 1- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌و شوێنه‌ و هه‌ڵنه‌دانی هیچ شتێك بۆ مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كه‌.

2- دانانی نیشانه‌یه‌ك له‌ شوێنی سه‌لامه‌ت تاوه‌كو كه‌سانی دیكه‌ ئاگاداربن، وه‌ك كه‌ڵه‌كه‌ به‌رد، قوتو و داری ڕه‌نگكراو.

3- ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان.

شایانی باسه‌ ساڵانه‌ ، له‌م رۆژه‌دا چه‌ندین چالاكی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌نجام ده‌درێت به‌ مه‌به‌ستی هۆشیار كردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دوو ساڵه‌ چالاكییه‌كان وه‌ك پێویست ئه‌نجام نادرێن.





ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad