English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوی ته‌قه‌كردن له‌ باره‌گاكانی پارتی ده‌كه‌ن
2021-04-04 [01:35 AM]

ZNA- هەولێر


دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌كانی پێشوودا، لقی چوار و ناوچه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پارێزگاكانی هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی رووبه‌ڕووی ته‌قه‌لێكردن بوونه‌وه‌، شاندێكی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی له‌ لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی یان كرد.

له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، پێشه‌وا هه‌ورامی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌وان به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوی ته‌قه‌كردن له‌ باره‌گاكانی پارتی و وه‌رگرتنی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ سه‌ردانی سلێمانی-یان كردووه‌و بڕیاره‌ دواتر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان تاوتوێی ئه‌و بابه‌ته‌ بكه‌ن.

هه‌روه‌ها پێشه‌وا هه‌ورامی گوتی: ئه‌مڕۆ هاتووین بۆ بابه‌تێك كه‌ بۆ هه‌موومان جێگه‌ی پرسیاره‌، ئه‌ویش پرسی ته‌قه‌كردن له‌ باره‌گاكانی پارتی دیموكرات له‌ شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌، قه‌ڵادزێ و رانیه‌، ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجام دا و هه‌موو ورده‌كاریه‌كمان وه‌رگرت له‌سه‌ر رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كان، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ده‌بێت له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی و ئاسایش. ده‌مانه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ وه‌رگرین كه‌ بۆچی هه‌موو جارێك ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ حاڵه‌ته‌وه‌ بۆته‌ دیارده‌.





ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad