English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ئایینی مەسیحیەکان روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی رادەگەینێت 
2021-04-04 [03:30 AM]

ZNA - ھەولێر


لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ئایینی مەسیحییەکان روونکردنەوە لەبارەی بەڕێوەچوونی نوێژی جەژنی قیامە لە یەکێک لە کەنیسەکان دەخاتە روو و جەختیش لەسەر پابەندبوونی کریستییانەکان بە رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان دەکاتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، نوێژی جەژنی قیامە بەبێ بەشداریکردنی ھاووڵاتیان بەڕێوەچووە و بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجامدراوە و جگە لە کەنیسەیەک، سەرجەم کەنیسەکان داخراون.

دەقی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ئایینی مەسیحیەکان:  

ھاوڵاتیانی ئازیزی کوردستان:

 لە سۆنگەی پابەندبوونمان بەبڕیارەکانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، جەخت لەپاراستنی ئاشتی و پێکەوەژیانی ئایینی و تەبایی لە نێوان گشت ئایینەکانی کوردستان دەکەینەوە، بەرێزان، سەبارەت بە نوێژی جەژنی قیامە کە دوێنێ شەو بەرواری ٣ ی مانگی نیسان بەرێوەچوو، ئەم رونکردنەوەیەی خوارەوە دەخەینە روو.

 " ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قیامە بەبێ بەشداریکردنی ھاووڵاتیانی کریستیان بەڕێوەچووە و بەشێوەی ئۆنلاین بووە، بۆ زانیاریتان سەرجەم کەنیسەکان داخراون، جگە لە کەنیسەیەک نەبێت، کە تەنھا نوێژی جەژنی تێدا ئەنجامدراوە.

" لەم روانگەیەشەوە داوای لێبوردن لە موسوڵمانانی کوردستان و سەرجەم ئایینزاکان دەکەین، کە ئەگەر ئەم کردارە بوبێتە ھۆی بریندارکردنی ھەستیان.

" لێرەوە جەخت دەکەینەوە، کە پابەندی گشت بڕیارەکانی لێژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەبین و رێگەش نادەین ھیچ کەنیسەیەک سەرپێچی بکات، تا ئەو کاتەی بەفەرمی سەرجەم شوێنە ئایینەکان دەکرێنەوە و بەدواداچوونی کارگێڕی خۆشمان دەکەین لە بوونی ھەر کارێک کە پێچەوانەی بڕیار و رێنمایەکانی لێژنەی باڵای بەرنگاربوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت .

خوای گەورەو میھرەبان وڵاتەکەمان و کوردستانی شیرینمان و سەرجەم پێکھاتەکانی بپارێزێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئایینی مەسیحیەکان

٤/٤/٢٠٢١





ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad