English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: خەڵکی کوردستان ھۆشیارن دەزانن کێ مافە دەستوورییەکانی پاراستن و کێش دەیویست خۆ بچەمێنینەوە
2021-04-04 [04:17 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، توانی پشک و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان لە بودجەی عێراقدا بچەسپێنێت و ئەو پیلانەی خیانەتکارانیش تێکبشکێنێت کە دژی ھەرێمی کوردستان دایانڕشتبوو.

چیا حەمید شەریف، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: مەسرور بارزانی لەگەڵ پێکھێنانی کابینەکەی شاندی دانوستانکاری پێکھێنا تا بەردەوام بن لە دانوستان و بگەنە رێککەوتن، وێڕای ئەو ئاستەنگانەی لە ھەر لایەکەوە بێت خرانە بەردەم حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ شکستھێنان بە ڕێککەوتن یان فشارلێکردنی بۆ خۆبەدەستەوەدان، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان پێداگر بوو.

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: بە ئیرادەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پێداگرییەکەی توانی ھەولێر و بەغدا بگەیەنێتە رێککەوتن، کەچی دوای پەسەندکردنی بودجە، کەسانێک خۆیان وەک خاوەنی دەستکەوتەکان دەناسێنن، بەڵام خەڵکی کوردستان زۆر ھۆشیارن و دەزانن کێ مافە دەستوورییەکانی پاراستن و کێش دەیویست خۆ بچەمێنینەوە.

ھەروەھا چیا حەمید شەریف، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ھەر بە ئیرادەی بەھێزی مەسرور بارزانی بوو تواندرا رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی شنگال بکرێت، ئێستاش بەو ئیرادەوە کار بۆ جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ دەکرێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad