English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: به‌رده‌وام ده‌بین له ‌پشتیوانیكردنى هەرێمی كوردستان
2021-04-05 [08:25 AM]

ZNA-هەولێر



لە ساڵیادی 30 ساڵەی بڕیاری 688 دامەزراندنی ناوچەی دژەفڕین بەسەر ئاسمانی هەرێمی کوردستاندا، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، وڵاتەکەی پابەندبوونی بە پاڵپشتیکردنی گەلی کورد دووپاتدەکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی.

ئەمڕۆ دووشەممە 5 ى 4 ى 2021 ، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ساڵی 1991 ویلایەتە یەکگرتووەکان یارمەتیدەربوو لە دامەزراندنی نەوای ئارام، ئەویش لە رێی سەپاندنی ناوچەی دژەفڕین لە سەرو هێڵی ٣٦ لە عێراق بۆ دڵنیاییدان لە سەلامەتی گەلی کورد.

 راشیده‌گه‌یه‌نن، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندبوونی خۆی بە پاڵپشتیکردنی گەلی کورد دووپاتدەکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستانی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا.

لە رۆژی 5ی 4ی 1991  ئەمریکا و ئەندامانی دیکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری 688یان دەرکرد، کە تیایدا لەرژێمەکەی سەدام حوسێنی قەدەغەکرد فڕۆکە جەنگییەکانی بەسەر ئاسمانی هەرێمی کوردستاندا هاتووچۆ بکەن.

1

 

 





ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad