English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاتووچۆی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌
2021-04-05 [08:29 AM]

ZNA-هەولێر


هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، شۆفێری هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلەکان بە تایبەت، بارهەڵگر و کرێوە، لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا، پێویستە شۆفێر و سەرنشین پابەندبن بەبەستنی ماسک.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری داوەتە شۆفێران و  رایده‌گه‌ێنێت: ئاماژه‌ به‌یانی ژمارە 12ی ساڵی 2021ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندوستی و خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، شۆفێری هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلەکان (تایبەت، بارهەڵگر و کرێ) لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا، پێویستە شۆفێر و سەرنشین پابەندبن بەبەستنی ماسک"، دەشڵێت، لە ئەگەری پابەندنەبووندا سزا دەدرێن.

راشیده‌گه‌یه‌نن: دوای ئەوەی لە رۆژانی رابردوودا ئەفسەران و کارمەندانی گۆڕپانەکان و بازگەکان هه‌ستان به‌ رێنماییكردنی شۆفێران، به‌تایبه‌تی شۆفێری هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ (پاس‌ و ته‌كسی) له‌شۆفێر ‌و سه‌رنشینان، ماسك به‌كاربهێنن، لەئێستادا رێکاری یاسایی ده‌گیرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و شۆفێر ‌و سه‌رنشینانه‌ی كه‌ پابه‌ندنابن ‌و ماسك به‌كارناهێنن.

هاتووچۆی سلێمانی داواش لە شۆفێران و سەرنشینان دەکات، کە بۆ ئەوەی رووبەڕووی لێپرسینەوە نەبن پابەندی بەکارهێنانی ماسک بن.

ماوەی چەند رۆژێکە رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا توندکراونەتەوە و تەندروستی هەرێمیش دەڵێت، کە ئامارەکان روو لە زیادبوونن.





ئەم هەواڵە 592جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad