English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕێگاوبانی هەولێر کۆبۆوە
2021-04-05 [11:41 AM]

ZNA- ھەولێر


بەمەبەستی گرنگی و بایەخدان بەبواری ڕێگاوبان و ئاسانکاری بۆ بواری هاتوچۆ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە 2021.4.5، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونی مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار، لەدیوانی پارێزگا، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕێگاوبانی هەولێر کۆبۆوە.
 
لەکۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبانی هەولێر و بەڕێوەبەری یەکە نیشتەجێبوونی هەولێر و بەڕێوەبەری وێستگەکانی کێش (قەپانەکان) و دروست کردنی رێگا و چاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان و بەڕێوەبەری تاقیگەیی هەولێر ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر، ئاماژەی بەوەدا گرنگی و بایەخدان بەبواری ڕێگاوبان و ئاسانکاری بۆ بواری هاتوچۆ یەکێکە لەکارە لە پێشینەکانی پارێزگا و کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، چونكه‌ رێگاكان شاده‌ماری ئابووری هه‌ر وڵاتێكن كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی گواستنه‌وه‌ی خێراو كاری بازرگانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتوچۆ، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە تەواوی هەوڵەکانتان بخەنەگەڕ بۆ چاککردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکان و چاودێریکردن و پاراستنی ڕێگا سەرەکییەکان.
 
پارێزگاری هەولێر هەروەها ڕایگەیاند: "ئەگەرچی بە پاڵپشتی ڕێزدار سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەم، سەرەڕای قەیرانی دارایی و ئەو دۆخە سەختەی ڕووبەڕوومان بووەتەوە، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی ڕێگاوبان نەوەستاوە و كاركردن تیایاندا بەردەوامه و‌ توانراوە بە هەوڵی هەموو لایەک بەردەوام بین لەپێشکەشکردن پڕۆژەی خزمەتگوزارییەکان و ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیجی و گرنگ لەشاری هەولێر، کەیەکێک لەو پڕۆژانەش جێبەجێکردنی نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان بووە، بەڵام هێشتا پێویستمان بەوەهەیە زۆرترین خزمه‌ت به‌ رێگاكان بکرێت و بەردەوام بین لە كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و قیرتاوکردن و دروستکردنی رێگای نوێ".




ئەم هەواڵە 304جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad