English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... ئافره‌تێك 22 هەزار دۆلاری له‌ماڵێك دزیوه‌، دەستگیرکرا
2021-04-05 [12:15 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە 22 هەزار دۆلاری لە ماڵێك دزی بوو، كه‌ پێشتر لەو ماڵەدا کاریکردووە، کلیلی دەرگاکانی کۆپی کردووە.

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی 23-3-2021 ، کەسێک سكاڵای تۆماركرد كە دز چووەتە سەر ماڵەكەی و پارەی لێبراوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای ئاشکراکردن و هێڵكاری شوێنی رووداوەكە، توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە و زانرا كە كەسێك پێشتر لەو ماڵە كاری كردووە و هەمان كەس ئەو پارەیەی دزیوە، بۆیە گەڕان بەدوای تۆمەتباردا دەستیپێكرد و توانرا بدۆزرێتەوە دەستگیربكرێت.

هەروەها سەرکەوت ئەحمەد گوتی: "تۆمەتبار (أ ، گ) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، هەروەها دەست بەسەر ئەو بڕە پارەیەشدا گیراوە کە دزیبوو".

لەبارەی چۆنێتی کردنەوەی دەرگای ماڵەکە سەرکەوت ئەحمەد گوتی: "بەوپێیەی پێشتر لەو ماڵەدا کاریکردووە، کلیلی دەرگاکانی کۆپی کردووە".

تۆمەتبارەکە ژنێکی بیانییە، پێشتر لەو ماڵە كاری كردووە لە رۆژی 20-3-2021 كە زانیویەتی ماڵی سكاڵاكار چۆڵە، ئەم هەلەی قۆستووەتەوە و دزی لێكردوون.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad