English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رایۆلا ھەواڵی پەیوەندی کردنی ھالاند بە یانەیەک رەتدەکاتەوە 
2021-04-05 [03:53 AM]

ZNA- ھەولێر


مینۆ رایۆلا بەڕێوەبەری کارەکانی ئیرلینگ ھالاند گۆڵگاری یانەی بروسیا دۆرتمۆند ھەواڵی پەیوەندیکردنی ئەو یاریزانەی بە یانەی بەرشەلۆنە رەتکردەوە . 

چەند سەرچاوەیەکی رۆژنامەوانی رایانگەیاندبوو کە رایۆلا داوای ٢٠ ملیۆن یۆرۆی وەک عمولە بۆ خۆی و ٢٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ باوکی ھالاند لە یانەی بەرشەلۆنە کردووە بەمەبەستی پەیوەندی کردنی ھالاند بە یانەی بەرشەلۆنە . 

جگە لەمانەش ھالاند مووچەیەکی ٣٠ ملیۆن یۆرۆیی پێبدرێت و میسیش لەیانەی بەرشەلۆنە بمێنێتەوە بۆ ئەوەی وەرزی داھاتوو بەیەکەوە لەگەڵ ھالاند یاری بکەن . 

لەلای خۆیەوە رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند ، رایۆلا سەرلەبەری ئەم ھەواڵەی رەتکردووتەوە و بەدرۆ ناویبردووە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1228جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad