English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ناوچەی کۆنی مووسڵ رێورەسمی جەژنی قیامه‌ بەڕێوەچوو
2021-04-05 [09:12 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ لە کڵێسای مار تۆما تایبەت بە مەسیحییەکانی کاسۆلیک لە گەڕەکی خەرزج لە ناوچەی کۆنی مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا، رێورەسمی جەژنی قیامە بەڕێوەچوو.

ساڵانە لە مانگی نیساندا، بەپێی باوەڕی مەسیحییەکان، جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح بەڕێوەدەچێت، لەمساڵدا، ئەمە یەکەم رێورەسمە کە تایبەت بە جەژنی قیامە لەلایەن مەسیحییەکانەوە لە شاری مووسڵ ئەنجام دەدەرێت.

ژمارەیەکی زۆر لە کڵێسا لە شاری مووسڵ ھەبوون کە لە ساڵانی رابردوودا لە میانی داگیرکردنی شارەکە لەلایەن داعشەوە زۆربەیان وێرانکران و سووتێندران.

کڵیسای مار تۆما یەکێک لەو کڵێسانەی کە دوای وێرانکردنی لەلایەن داعشەوە لە شاری مووسڵ دووبارە بنیاتنراوەتەوە.

جەژنی قیامە بە یەکێک لە جەژنە گەورەکانی کریستیانەکان دادندرێت کە تیایدا مەسحییەکان یادی قیامەی مەسیح دوای لەخاچدان دەکەنەوە و بە رۆژگرتنیان بۆ ماوەی چل رۆژ کۆتایی دێت. لە رێورەسمی جەژنی قیامەدا، مۆمێکی گەورە وەک نیشانەی ھەستانەوەی مەسیح دادەگیرسێندرێت و قوربانی پیرۆز دەکرێت.





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad