English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری کارەبا: ئەمساڵ گەرمیان دەبێتە خاوەنی وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی ١٦٥ مێگاواتی کارەبا
2021-04-05 [09:13 AM]

ZNA-هەولێر


وەزیری کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە ناوەراستی ئەمساڵ گەرمیان دەبێتە خاوەنی وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی ١٦٥ مێگاواتی کارەبا.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی کارەبا کە لە ھەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، کە کەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەبا لەکۆبوونەوەی ھاوبەشی نێوان وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای ئەگریگۆی بەریتانی، جەختی لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی وێستگەی بەرھەھێنانی ١٦٥ مێگاواتی کارەبا لە گەرمیان کردەوە.

ئەوەش خراوەتە روو، کە وەزیری کارەبا داوای لەکۆمپانیای جێبەجێکار کردووە، پرۆژەکە لەوادەی خۆیدا لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵ تەواو بکات.

ھەروەھا ئەمڕۆ وەزیری کارەبا لە لێدوانێکیدا بە میدیاکانی راگەیاند، بۆ مانگی رەمەزانی ئەمساڵ کە دەکەوێتە مانگی چوارەوە، رۆژانە ٢٠ کاتژمێر زیاتر کارەبا دەدەینە ھاووڵاتیان و ئەو چەند کاتژمێرەی دیکەش لە رێگەی مۆلیدەکانەوە دابین دەکرێت.





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad