English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەش کەس لەسەر شەڕەکەی ئەمڕۆی چەمچەماڵ دەستگیرکران
2021-04-05 [09:15 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ لە ناحیەی شۆرشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون، پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە شەش تۆمەتبار دەستگیر کراون.

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، راگەیاند: "ئەمڕۆ لە ناحیەی شۆرشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ بەھۆی کێشەیەکەوە گرژی کەوتە نێوان دوو بنەماڵە و شەڕ و ئاڵۆزی دروست بوو و بەو ھۆیەوە دوو کەس لە ھەردوو بنەماڵە بریندار بوون و ھاووڵاتییەکی دیکەش کە دووکانی لە نزیک شوێنی شەڕەکە ھەبووە بە سەختی بریندار بووە و بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە".

گوتیشی: "دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیسی سنوورەکە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە و ھێڵکاری کرا توانرا بە ھاوکاری ئاساییشی شۆرش شەش تۆمەتبار دەستگیربکرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەکانەی کە بەتۆمەتباران بووە و ئۆتۆمبێلێکیش دەستیبەسەردا گیراوە".


راشیگەیاند: "ئێستا بە بڕیاری دادوەر سەرجەم تۆمەتبارەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".


باسنیوز





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad