English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییەک لەبارەی کارتی نیشتمانییەوە بۆ هاووڵاتییان بڵاو کرایەوە
2021-04-05 [09:16 AM]

ZNA-هەولێر


فەرمانگەی کارتی نیشتمانی سلێمانی لەبارەی گەڕانەوەی کارتی نیشتمانی ئاگادارییەکی بۆ ھاووڵاتییان بڵاو کردەوە.

بەپێی ئاگادارییەکی فەرمانگەی کارتی نیشتمانی سلێمانی کە تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، کە ئەوانەی لە ٨ی٢ی٢٠٢١، ھاتوون مامەڵەی کارتی نیشتمانیان کردووە و رێککەوتی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان تا ١ی٣ی٢٠٢١، رۆژانە لە یەکشەممە تا پێنجشەممە لە کاتژمێر ١ی پاش نیوەرۆ بۆ ٥ی پاش ئێوارە دەتوانن سەردانی ئەو فەرمانگانە بکەن کە مامەڵەی کارتی نیشتمانیان لێ کردووە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانییەکانیان.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان پێویستە ھەریەک لە بەڵگەنامەکانی (رەگەزنامە، پێناسی باری شارستانی، پسوولەی وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانییەکە)یان پێبێت و ناوی ئەو کەسەشی کە لەسەر پسوولەکە تۆمار کراوە دەبێت ھەر ئەو کەسە بچێتەوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکە.





ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad