English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم مانگە مینحە بۆ ئەو زیندانییە سیاسییانە خەرج دەكرێت كە مووچەیان نییە
2021-04-06 [11:36 AM]

ZNA : هەولێر


جێگری سەرۆكی لیژنەی زیندانیانی سیاسی و شەهیدان رایگه‌یاند: دوای بڕینی مینحەی زیاتر لە پێنج هەزار زیندانیی سیاسی لە چوارچێوەی یاسای چاكسازیدا، ئەم مانگە، مینحە بۆ ئەو زیندانییە سیاسییانە خەرج دەكرێت كە مووچەیان نییە.

ژیان تاهیر، جێگری سەرۆكی لیژنەی زیندانیانی سیاسی و شەهیدان لە پەرلەمانی كوردستان، بە ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگەیاند: "لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی و دوای تەواوبوونی وادەی یاسایی، حكوومەت مینحەی زیاتر لە پێنج هەزار زیندانیی سیاسی راگرت، چونكە بە گوێرەی یاسا دوای 10 ساڵ مینحەكە كۆتایی دێت، بەڵام ئەوانەی هیچ مووچەیەكیان نییە، نایانگرێتەوە".

جێگری سەرۆكی لیژنەی زیندانیانی سیاسی و شەهیدان دیاریشیكرد: "پێداچوونەوەی تەواو بە مەلەفی ئەو پێنج هەزار زیندانییەی مینحەیان راگیرابوو، كراوە و دوای پشتڕاستبوونی، بڕیار دراوە ئەم مانگە مینحەی 900 زیندانیی سیاسی خەرج بكرێت، چونكە هیچ مووچەیەكی دیكەیان نییە جگە لەو مینحەیە، پێداچوونەكەش لە كۆی پڕۆسەكە بووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "2600 زیندانیی سیاسیی دیكە مەلەفەكانیان پێداچوونەوەی بۆ كراوە و كێشەی تێدا نییە، تەنیا مووچەیان هەیە و پێشتریش مینحەیان پێ دراوە، ئەوانەش سەرپشك كران یان لە مینحەكە سوودمەند دەبن، یان مووچە، كە لە نێوان ئەو دووەدا، یەكێك هەڵدەبژێرن".





ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad