English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مساڵ پاره‌ی قەرەبووكردنەوەی ماددەی ١٤٠ زیاد كراوه‌
2021-04-06 [12:17 PM]

ZNA - هه‌ولێر


               

بەرپرسی نووسینگەی ماددەی ١٤٠ لە دیالە و واست ئاشكرای كرد، ئەمساڵ حكوومەتی عێراق بڕەپارەیەكی زیاتری بۆ قەرەبووكردنەوەی ماددەی١٤٠تەرخان كردووە، وتشی، ئەو پارەیەی خەرج دەكرێت، زیاتر بۆ فەرمانبەران و كاروبارەكان خەرج دەكرێت و قەرەبووكردنەوە زۆری نەماوە و پێویستە ھەنگاوی دیكەی بەدواوە بێت.

عەدنان مەسنوور، بەرپرسی نووسینگەی ماددەی ١٤٠ لە دیالە و واست رایگەیاند، لە ساڵانی رابردوو بودجەیەكی باش بۆ ماددەی ١٤٠ تەرخان دەكرا، كە دەگەیشتە زیاتر لە ٧٥٠ملیۆن دۆلار و ٩٦%ی خەڵكی ناوچە كوردستانییەكان قەرەبوو كرانه‌وه‌، بەڵام لە دوای رووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر، تەرخانكردنی پارەكە كەمی كردووە و ساڵی ٢٠١٨، تەنیا ٥٠ملیار دینار بوو و ساڵی ٢٠١٩مانگانە خەرج دەكرا، ساڵی رابردووش ١٥ملیار بوو، بەڵام ئەمساڵ كراوەتە ٢٥ملیار دینار، ئەمەش ھەنگاوێكی باشە كە ماددەی ١٤٠ ھەر بە زیندوویی دەمێنێتەوە، چونكە دادگای فیدراڵی رەتی كردووەتەوە ئەو ماددەیە ھەڵوەشێتەوە و پێویستە جێبەجێ بكرێت.

وتیشی، ئەو پارەیەی خەرج دەكرێت، زیاتر بۆ فەرمانبەران و كاروبارەكان خەرج دەكرێت و قەرەبووكردنەوە زۆری نەماوە و پێویستە ھەنگاوی دیكەی بەدواوە بێت، ئەویش سەرژمێری و ئاساییكردنەوەی دۆخەكەیە، بۆیە گرنگە ماددەی ١٤٠جێبەجێ بكرێت، چونكە كاتی جێبەجێكردنی ھاتووە.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئێستا ناوچەكان ئامادەن بۆ ئەوەی حكوومەتی عێراق دەست بە جێبەجێكردنی ماددەی ١٤٠ بكات، چونكە كاتی ھاتووە ئەو كێشەیە یەكلا بكرێتەوە و ماددەیەكی دەستوورییشە و پێوستە جێبەجێ بكرێت.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad