English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەژێر چاودێری و ڕاسپاردەی پارێزگاری هەولێر، هەڵمەتێكی خۆپارێزى لەهەولێر ڕاگەیندرا
2021-04-06 [02:13 AM]

ZNA-هەولێر



نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەمە 2021.4.6، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ستێڤن کراوسپێ جێگری کونسڵی گشتیی ئەڵمانیای فیدراڵ لەهەولێر، لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی و هەستیاری و مەترسیداری هەڵکشان و تەشەنەسەندنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە مەبه‌ستی پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان لەم ڤایرۆسە و هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی تەشەنەکردنی په‌تاكه‌، پارێزگای هەولێر/ (EJCC) و سەنتەری تەکنەلۆژی و ڕاهێنانی ئەوروپی - ئەڵمانی (ETTC) لەژێر ڕاسپاردە و چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیارییان بۆ خۆپارێزى له‌ كۆرۆنا له‌ به‌رده‌م قایمقامیه‌تى هه‌ولێر ڕاگەیاند.

لەڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جیگرانی پارێزگار و یاریدەدەری پارێزگار و قائیمقامی ناوەند و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسان ئامادەی بوون، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر  سەبارەت بە دەستپێکردنی هەڵمەتەکەدا ڕایگەیاند: "سەرباری ڕێوشوێنەکانی حکوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، بەڵام ڕۆژانە تووشبوون بە کۆرۆنا و مردن بە هۆیەوە لە هەڵکشاندایە، بۆیە ئێمە لە دوایین هەنگاودا هەموو هاتوچۆیه‌كمان لەگەڵ ناوەڕاست و خوارووی عیراق ڕاگرتووە، ئەمڕۆ ئەم هەڵمەتە ڕادەگەیەنین، وێڕای هیوای سەلامەتی بۆ هاووڵاتییان ده‌خوازین، بەڵام داواکارین هێشتا پابەندی ڕێنوێنییه‌كان بن و خۆیان بپارێزن".

پارێزگاری هەولێر وتیشى: "ئێمە جگە لەو هەنگاوانە، هەڵمەتی هۆشیاری و دابەشکردنی ماسک ئەنجام دەده‌ین، هەم بەو توانایەی هەمانە، هەمیش لە ڕێگەی ئەو هاوکارییانەی دەگاتە دەستمان، وەک ئەم هەڵمەتەی ئەمڕۆ کە بە هاوکاریی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت، هیوادارین هاوڵاتییانی خۆشەویستی شارەکەمان پابەند بن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی".

پاشان لەلایەن پارێزگاری هەولێر و جێگری کونسڵی گشتی وڵاتی ئەڵمانیای فیدراڵ لەهەولێر و بەرپرسانی دیکە، ماسک و ماددەی پاککەرەوە بەسەر هاوڵاتییان و دوکاندار و کاسبکارانی ناو شاری هەولێر دابەشکرا.





ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad