English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا بەشداریی دەکات لە زیاد کردنی بەرھەمی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان 
2021-04-06 [03:05 AM]

ZNA - ھەولێر



وەزارەتی کارەبا دەڵێت، ئەمریکا لە رێگەی قەرز و کۆمپانیاکانییەوە بەشداریی لە ژمارەیەک پرۆژەی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان دەکات.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە ٦-٤-٢٠٢١ وەزارەتی کارەبا لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری کارەبای ھەرێمی کوردستان پێشوازیی لە لیزا بۆ دۆنڵی، بەرپرسی بەشی ئابووری لە کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە ھەولێر کردووە.
 
لەکۆبوونەوەیەکدا کونسوڵی بەشی ئابووری پشتگیریی ئەمریکای بۆ حکومەت و گەلی کوردستان بەگشتی و پرۆژە و کارەکانی وەزارەتی کارەبا بەتایبەتی دووپاتکردووەتەوە ئاماژەی بەوە کردووە، "ئەمریکا لە رێگەی قەرز و کۆمپانیاکانییەوە ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەی گرنگ لە ھەرێمی کوردستان لەنێویاندا، پرۆژەی کارەباش لەخۆدەگرێت."
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی کارەبا، کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری کارەبا داوایکردووە گەورە کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە بەشداربن لە جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانە بەتایبەتی پرۆژەی "سکادا بۆ کۆنترۆڵی کارەبا" و جێبەجێکردنی چەند وێستگەیەکی گۆڕینی کارەبای ٤٠٠ کەی ڤی و ئەنجامدانی پرۆژەی بەرھەمھێنانی کارەبا ھاوشێوەی وێستگەی غازی گەرمیان، بەسوودوەرگرتن لە غازی بەفیڕۆچوو لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بونیادبنرێت. 
 
وەزیری کارەبا، باسی گرنگیی راکێشانی بۆریی غاز، بۆ وێستگەی ١٠٠٠ مێگاواتیی کارەبای کواشی لە پارێزگای دھۆک کردووە کە دەکرێت لە رێگەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە جێبەجێ بکرێت و وا دەکات توانای بەرھەمھێنانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان زیاتربێت.





ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad