English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەولێر ئەو پیاوەی بە جلوبەرگی ئافرەتانەوە سواڵى دەكرد ده‌ستگیر كرا
2021-04-06 [03:41 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، کە ئەو پیاوەی بە جلوبەرگی ئافرەتانەوە سواڵی دەکرد دەستگیر کرا.

رائید ھۆگر عەزیز، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان، نووسینگەی ڕۆژھەڵات، دوای چاودێرییەکی وردی کەسێک، کە بە جلوبەرگی ئافرەتانەوە سواڵی دەکرد، توانییان ناسنامەکەی ئاشکرا بکەن بە ناوی (ش.ع.ب) و دەستگیری بکەن، کە پیاو بوو و خۆی کردبووە ئافرەت و سواڵی بە سێ لە خوشکەزاکانیشی دەکرد.

رائید ھۆگر عەزیز، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا نا، کە ماوەیەکە ئەم کارە لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەی نزیک بازاڕی لەنگە دەکات و سێ خوشکەزاشی بۆ ئەو مەبەستە بەکار ھێناون، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە ٣٩٠ لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.


رێباز یونس

 





ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad