English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگای هەولێر پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەكان تاوتوێ دەكەن
2021-04-06 [04:48 AM]

ZNA-هەولێر


بە مەبەستی بایەخدانی زیاتر بە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و پەرەپێدانی ھەماھەنگیی نێوان فەرمانگە شارەوانییەکانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگای ھەولێر، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری ھەولێر جەخت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر و ھەماھەنگی و جێبەجێکردنی پرۆژەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر دەکەنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (٦ی نیسانی٢٠٢١) لە دیوانی وەزارەت، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازی لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا چەند تەوەرێکی پەیوەست بە ڕەوش و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و جێبەجێکردنی پرۆژەکانی سنوورەکەیان تاوتوێ کرد.

سێکتەرە ھەمەجۆرەکانی خزمەتگوزاریی و کاری شارەوانییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کراو و ھاوکات لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بۆ ھاووڵاتییان، دووپات لە پەرەپێدانی ھاوکاری و ھەماھەنگیی نێوان فەرمانگە شارەوانییەکانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی لەگەڵ پارێزگای ھەولێردا کرایەوە بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر و ھەمەجۆری شارەوانی لە سێکتەرەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و زیادکردن و پاراستنی رووبەرە سەوزایییەکان و چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاک، ھەروەھا چەند تەوەرێکی دیکەی پەیوەست بە سێکتەرەکانی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای ھەولێر گفتوگۆیان لەبارەو کرا.





ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad