English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری تەندروستی : ھەرێمی کوردستان زانایەکی پزیشکی گەورەی لەدەستدا 
2021-04-06 [09:20 AM]

ZNA- ھەولێر


پرسەنامە ...

بە خەمو پەژارەیەکی زۆرەوە بەناوی خۆمان و وەزارەتی تەندروستی پرسە و سەرەخۆشی یٔاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر (د. طیب ێابر) پزیشکی پسپۆڕی ڕاوێژکار لەبواری نەشتەرگەری گشتی و مامۆستای زانکۆ لە کۆلێژی پزیشکی و سەرپەرشتیار و بەرپرسی پڕۆگرامەکانی پێدانی پسپۆڕی بۆڕدی عەرەبی لەشاری ھەولێر دەکەین، کە بەداخ و یٔەسەفێکی زۆرەوە بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد. 
خوالێخۆشبوو پزیشکێکی دڵسۆز و پێشەنگ و ناوداری نەخۆشخانەی رزگاری شاری ھەولێر بوو، زۆر بەیٔەمەک و مرۆڤدۆستانە بە ڕێکوپێکی خزمەتی پزیشکی و یٔەنجامدانی ھەزاران نەشتەرگەری و چارەسەری نەخۆش و پێگەیاندن و پێدانی پسپۆڕی بووە بە پزیشکان، یەکەمین پزیشکی کورد بوو لەسەر یٔاستی عێراق شەڕەفی وەرگرتنی ناونیشانی یٔەزموونکاری نێودەوڵەتی لەوڵاتی شاھانەی بەریتانیا بۆ پێدانی پسپۆڕی پزیشکی بۆ قوتابیانیپزیشکی نێودەوڵەتی لە کۆلێژی شاھانەی بەریتانی (Royal College) پێدرا.

ھەزاران سڵاو لە گیانی پاکی (د. طیب ێابر) و ھەموو قوربانیانی نەخۆشی کۆڕۆنا و قوربانیان لە پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی.

داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە خانەوادە و کەسوکار و دۆستانی ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون . . .

د. سامان حسین بەرزنجی
وەزیری تەندروستی/ حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٦ نیسان ٢٠٢١





ئەم هەواڵە 532جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad