English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سرور بارزانی: حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەموان زیاتر پەرۆشی ئەوەیە مووچە بەبێ لێبڕین بدرێت
2021-04-07 [11:29 AM]

ZNA- ھەولێر


 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7-4-2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا و له‌ باره‌ی پرسی مووچه‌ و لێبڕینی مووچه‌وه‌، گوتی: حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەموان زیاتر پەرۆشی ئەوەیە مووچە بەبێ لێبڕین بدرێت و هیچ كابینەیەك نایەوێت بڵێت داهاتم كەم بووە مەگەر ناچار بووبێت، ئێمە هەر ئەوەندەمان پێ كراوە كە داهاتەكان چۆن بووە.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد: ئێمە پابەندیمان خراوەتە سەر كە دەبێت قەرزەكانی بانكی تی بی ئای بدرێتەوە حكوومەتی فیدراڵی، نیوەی داهاتی نانەوتی و داهاتی نەوتیش بەشێكی بدرێتە حكوومەتی فیدڕاڵی، دەبێ بەراورد بكرێت چەند لە هەرێمی كوردستان بۆ حكوومەتی عێراق دەگەڕێتەوە و چەندیش لەوێوە بۆ هەرێمی كوردستان دێت. ئەگەر توانیمان بە شێوەیەكی تەواو مووچەی مووچەخۆران بدەین، ئەوا دەمێنێتەوە سەر چۆنیەتیی جێبەجێكردنی یاسای بودجە لە لایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە.





ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad