English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كارگەیەكی گەورەی ریسایكلین له‌ هه‌ولێر دروست ده‌كرێت كێشەی زبڵ و خاشاك بە تەواوی چاره‌ ده‌كات
2021-04-07 [12:29 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نوێنەری خزمەتگوزاری لە شارەوانیی ھەولێر باسی له‌وه‌كرد، لە شاری ھەولێر كارگەیەكی گەورەی ریسایكلین لەسەر ئاستی ھەرێمی كوردستان دروست دەكرێت، كە رۆژانە دوو ھەزار و٤٠٠ تۆن زبڵ و خاشاكی تێدا ریساكل ده‌كرێت، ئەمەش وا دەكات كێشەی زبڵ و خاشاك بە تەواوی لە شاری ھەولێر چارە بكرێت.

فەرمان خەلیل، رایگه‌یاند، كارگەیەكی گەورەی ریسایكلین لە شاری ھەولێر دروست دەكرێت و لە ئێستاشدا وەزارەتی شارەوانی سەرقاڵی دەرخستەیەكە، بۆ ئەوەی دەست بە دروستكردنی كارگەكە بكرێت و چەند شارەزایەكی ئەورووپاش بەشداری لە دروستكردنیدا دەكەن و لەلایەن وەزارەتی شارەوانیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیشەوە، لیژنەیەكی بۆ دروست كراوە.

گوتیشی، كارگەكە لەسەر ئاستی كوردستاندا زۆر گەورەیە، چونكە ئەوەی سلێمانی رۆژانە ھەزار تۆن بەكار دێنێت، بەڵام ئەوەی ھەولێر دوو ھەزار و ٤٠٠ تۆن له‌ یەك رۆژ به‌كاردێنێت، ئەمەش كارێكی زۆر باشە و دەتوانرێت كێشەی زبڵ و خاشاك لە ھەولێر چارەسەر بكرێت، له‌ ئه‌نجامدا ئەو زبڵخانەیەی لە ھەولێر ھەیە، كە كێشە بۆ ھاووڵاتیان دروست دەكات، نامێنێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، پڕۆژەكە گەورەیە و دروستكردنەكەشی بەپێی جۆری كارگەكە دەبێت، ئەگەر كارەبایی بۆ دروست بكرێت، ٢٠٠ملیۆن دۆلاری پێویستە، بەڵام ئەگەر بە ئاوی گەرم كاری بۆ بكەی وەكو وڵاتی چین، كەمتری تێدەچێ، هەروەها ئەگەر ژێر خاكیش بكرێت، هەمدیسان كەمتری تێدەچێ، ئەگەر ساڵانەش گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكان بكەی، رەنگە ١٥ملیۆنی تێبچێت بۆ ھەر ساڵێك، بۆیە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار دەكەین و بە چ شێوەیەك باش بێت، بەو شێوەیە دەبێت كە سوودی بۆ ھەولێر ھەبێت".

باسی لەوەش كرد: "ئێستا لەگەڵ شارەزایانی ئەورووپا سەرقاڵی گفتوگۆن، بۆ ئەوەی بۆ دروستكردنی كارگەكە بگەینە ئەنجامێك".

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad