English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی سەرۆکی ئیکوادۆر دەکات
2021-04-07 [02:25 AM]

ZNA ــ ھەولێر



نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، نامەیەکی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی رادەستی باڵیۆزی ئیکوادۆر کردووە بۆ ئەوەی بگاتە دەستی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە.
 
دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بە مەبەستی رادەستکردنی نامەی تایبەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ لێنین مۆرێنینۆ، سەرۆککۆماری ئێکوادۆر، سەردانی باڵیۆزخانەی کۆماری ئێکوادۆر لە یەکێتی ئەوروپام کرد و نامەکەم گەیاندە ئیزابێل ئالبۆرنۆز، باڵیۆزی ئەو وڵاتە.
 
دلاوەر ئاژگەیی گوتی: "نێچیرڤان بارزانی، لە نامەکەیدا سوپاسی حکومەت و گەلی ئێکوادۆری کردووە بۆ رۆڵی بەرچاویان لە دەنگدان بە بڕیاری ٦٨٨ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان  بۆ دامەزراندنی  نوای ئارام و ناوچەی نەفڕین لە ساڵی ١٩٩١".
 
نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاسنامەی نێچیرڤان بارزانی دەگەیێنینە سەرجەم ئەو وڵاتانەی کە لە ساڵی ١٩٩١دا ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش بوون و گوتیشی:"پەرتووکێکمان لەسەر کوردستان پێشکەش بە باڵیۆزی ئیکوادۆر کرد".
 
بە گوتەی دلاوەر ئاژگەیی، لە چەند رۆژی رابردوودا نامەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەیێندراوەتە سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا و پۆرتوگال.
 
بەلجیکا، ئێکوادۆر و پۆرتوگال ھاوشان ل گەڵ بەشێک لە ئەندامانی ھەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش، لە ساڵی ١٩٩١ دەنگیان بە بڕیاری ٦٨٨ و دروستکردنی ناوچەی نەفڕین لە ھەرێمی کوردستان دا.
 
پڕۆژە بڕیاری ٦٨٨ لە دوای کۆڕەوەکەی گەلی کورد لە بەھاری ١٩٩١ لایەن فەرەنساوە پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایش کرا، لە ١٥ ئەندامە ھەمیشەیی و کاتییەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش ١٠ ئەندامیان بە بەڵێ دەنگیان بڕیارەکە دا, کە ناوچەی دژە فڕینی لە باکوور و باشووری عێراق لێکەوتەوە. بڕیارەکە بۆ پاراستنی کورد و شیعە بوو لە ھێرشی رژێمی بەعس.





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad