English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری هەولێر، بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی 2ی کرد
2021-04-07 [02:53 AM]

ZNA- هەولێر



بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لەبەڕێوەچوونی کاروبارەکان و ڕایکردنی مامامەڵەکانی هاوڵاتییان و چۆنیەتی مامەڵەی  فەرمانبەران لە پێشوازیکردنییان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 2021.4.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری عەبدولواحد ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی 2ی کرد.

پارێزگاری هەولێر لە سەردانەکەیدا، لەنزیکەوە لە بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی ڕایکردنی مامامەڵەکانی هاوڵاتییان و چۆنیەتی مامەڵەی فەرمانبەران لە پیشوازیکردنيانی کۆڵییەوە و یەکە یەکەی بەشەکانی بەسەرکردوە و بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی ڕێڕەوی کارەکان کرد و گفتوگۆی لەگەڵ هاوڵاتییان کرد سەبارەت بە مامەڵە و پێشوازیکردنی بەڕێوەبەری شارەوانی و فەرمانبەران و کارمەندانی.

پاشان پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە بەڕیوەبردنی کاروبارەکان، جەختی لەسەر پابەندبوونی تەواوی فەرمانبەران بە دواوامی ئاسایی خۆیان کردەوە و ڕێنمایی بە بەڕێوەبەر و فەرمانبەراندا، جگە لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان بەهەموو شێوەیەک ڕێز لەهاوڵاتییان بگرن و پەرۆشانە بەدەم داواوداخوازییەکان بچن و ڕۆتین کەمبکەنەوە لە ڕێرەوی تەواوکردنی کارەکانیان، لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: "دەبێت ئەو هەستە لەلای هاولاتییانی خۆمان نەهێڵن کاتێک کاری دەکەوێتە فەرمانگەیەکی حکومی یان مامەڵەیەکی هەیە، بەرلەوەی ڕوو لەفەرمانگەکە بکات واهەست بکا کە کارەکەی ناکرێت یان لەکاتی ڕاییکردنی کاروبارەکانیان لەمپەر و گرفتیان بۆ دروست دەبێت، بۆیە تا بۆتان دەکرێت و لەتوانادا هەیە ڕێز لەهاوڵاتییان بگرن و بە یاسا و ڕێنماییە بەردەستەکان کارەکاینیان بۆ ڕایبکەن و ئاسانکاری بکەن و ڕۆتین کەمبکەنەوە، کە بۆتە گرفتی گەورەی هاوڵاتییان".





ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad