English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فلیک بایەرن میونشن جێدەھێلێت 
2021-04-07 [06:57 AM]

ZNA- ھەولێر


راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ھانز فلیک راھێنەری یانەی بایەرن میونشن لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەی باڤاری جێدەھێلێت . 


بەپێی ھەواڵێکی تۆڕی سکای سپۆڕتی ئەڵمانی ، فلیک لە بەرپرسانی یانەی بایەرن میونشن توڕەیە بەھۆی نوێنەکردنەوەی بۆندی بواتینگ بۆ ماوەیەکی زیاتر . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، فلیک پێیوایە یانەی باڤاری پێویستی بە تواناکانی جیرۆم بواتینگ ھەیە لە ھێلی بەرگری ، بەڵام حەسەن ساڵح حەمیدیتیچ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی باڤاری ئامادە نییە بۆندی بواتینگ نوێ بکاتەوە وئەمەش بووتە ھۆی دروست بوونی کێشە لە نێو ماڵی باڤارییەکان . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوە کراوە ، ئەگەر بەرپرسانی یانەی بایەرن میونشن بەم شێوازە رەفتار لەگەڵ فلیک بکەن ، ئەوا راھێنەرەکە لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەی باڤاری جێدەھێلێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1351جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad