English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فازڵ بەشارەتی: نارنجۆکێک هەڵدراوە بۆ ماڵەکەم بەڵام کەوتووەتە ماڵی دراوسێکەم
2021-04-08 [09:25 AM]

ZNA- ھەولێر


کاژێر 12:30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ نارنجۆک هەڵدەدرێت بۆ ماڵی بەرپرسی پێشووی لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵام دەکەوێتە ماڵێکی پەنایان و زیانی ماددی لێ کەوتووەتەوە.
 
فازڵ بەشارەتی، بەرپرسی پێشووی لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان  رایگەیاند، بەهۆی نارنجۆکەکەوە زیان بە ئۆتۆمبێل و شووشەی پەنجەرەی ماڵە دراوسێکەیان گەیشتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
 
بە گوتەی فازڵ بەشارەتی، بکەرانی ئەو کارە لەڕێگەی بەکارهێنانی ماتۆڕسکیلێک ویستوویانە نارنجۆکەکە فڕێبدەنە ماڵەکەیەوە، بەڵام بەهۆی پەلەپەل و شڵەژانیان نارنجۆکەکە کەوتووەتە ماڵێکی دراوسێی، لەوکاتەشدا ئەو لە ماڵەوە نەبووە و دەڵێت، ئەم کارانە هەمیشە هەن و "لەلای من زۆر ئاساییە و کارێکی زۆر ترسنۆکانەیان کردووە، چونکە ئەوان زۆر باش دەزانن من لەم ماڵەمدا نەبووم، دوو ماڵمان هەیە، لە ماڵەکەی دیکەم بووم و ئەوانیش نارنجۆکەکەیان بۆ ئەو ماڵە فڕێداوە کە منی لێنەبووم".
 
بەرپرسی پێشووی لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، سکاڵای لە هیچ کەسێک نییە و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بکەرانی ئەو کردەوە ئاشکرا بکەن، گوتیشی، گومانی لە هیچ کەسێک نییە بەڵام "لە رۆژانی رابردوو لێدوانم هەبوو لە یەکێک لە راگەیاندنەکان، لەوانەیە قسەکانم خەڵکێکی سەخڵەت کردبێت، کەسێکیش بۆی نووسیوم چاوەڕوانی کردەوەیەکی لەو شێوەیە بکە کە رووبەڕووت دەبێتەوە".
 
فازڵ بەسارەتی هیوای خواست ئەو کەسە "لەخۆیەوە ئەو قسەیەی کردبێت"، بەڵام ناوی ئەو کەسە بە دەزگا ئەمنییەکان دەدات بۆئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەو جۆرە هەڕەشانە بکەن.
 
بە گوتەی خۆی، کاتێک بەرپرسی لقی 12ی پارتییش بووە، سێ جاری دیکەش تەقە لە ماڵەکەی کراوە، "هەمیشەش هەڕەشەی لێ کراوە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمە نابێتە دەستکەوت بۆیان و ئەوان بەم جۆرە کارانە راهاتوون.





ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad