English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری تەندروستی : عێراق تاكە وڵاتە هاووڵاتییانی ناچن بۆ وەرگرتنی پێكوتەی كۆرۆنا
2021-04-08 [04:28 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاشكرای كرد بەپێی ئەو ئامادەكارییانەی تەواویان كردووە، هەفتەی داهاتوو لە سەرجەم بنكە تەندروستییەكانی عێراق سێ جۆرە پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەست دەبن بۆ هاووڵاتییان.

حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی ڕای گەیاندووە كە ڕەنگە عێراق تاكە وڵاتی جیهان بێت، پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بنكە تەندروستییەكاندا بەردەست دەبن، كەچی هاووڵاتییان نەچن بۆ وەرگرتنی.

تەمیمی ئەوەشی گوتووە كە ئەگەری هەیە لە مانگی ڕەمەزاندا قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ رابگەیەندرێت، چونكە پەتای كۆرۆنا زۆر بە خێرایی و مەترسیدار بڵاو دەبێتەوە.

دەشڵێ تەواوی ئەو تووشبووە نوێیانەی كۆرۆنا كە تۆمار دەكرێن، لە جۆری كۆرۆنا نوێیە بەریتانییەكەیە، بۆیە منداڵ و گەنجانیش تووشی دەبن و مەترسی بۆ سەر هەموو تەمەنەكان هەیە.

وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق هەروەها ئاماژە بەوە دەكات كە عێراق لەگەڵ سێ كۆمپانیای جیهانیدا گرێبەستی كردووە بۆ كڕینی ٢١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەوانیش بریتیین لە پێكوتەی ڤایزەر، ئەسترازینیكا و سینۆفارم. بە هەروەها گوتی بۆ كڕینی ژمارەیەی تری پێكوتە، گرێبەستیان لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی تریشدا كردووە.

جێی باسە ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆماركردنی حەفت هەزار و ٨١٧ تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، لەگەڵ گیان لەدەستدانی ٣٤ تووشبووی پەتاكە.





ئەم هەواڵە 598جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad