English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی راگەیەنراوێکی لەسەر خۆت تۆمارکردن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین بلاوکردەوە
2021-04-08 [05:21 AM]

ZNA-هەولێر


ناوی خۆتان تۆمار بكەن لە سیستەمی تۆماركردنی پێشوەختە بۆ  وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا  لە رێگای ئەم لینكەی خوارەوە.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌، هاووڵاتییان ده‌توانن له‌ رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه‌  http://vac.health.digital.gov.krd ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا.  

لە پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و لە چوارچێوەی پرۆژەی سەلامەتی نیشتمانی، حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستیكردووە بە كوتانی هاووڵاتیان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا، ئێستا لە سەنتەرەكانی تایبەت بە كۆرۆنا ڤاكسینی كۆرۆنا لە هاووڵاتیان دەدرێت، حكومەتی هەرێمیش داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات ناوەكانی خۆیان تۆمار بكەن بۆ ئەوەی بتواندرێت له‌ زووترین كاتدا بە ڤاكسینی كۆرۆنا بكوترێن.





ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad