English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاگه‌یندراوێك له‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی قائیمقامیەتی قەزای چۆمان
2021-04-08 [05:30 AM]

ZNA-هەولێر


ڕۆژی  پێنج شەممە کاتژمێر ٤ی ئێوارە  ٨/٤/٢٠٢١   بەسەرپەرشتی قائیمقامی قەزای چۆمان و ئامادەبوونی ئەندامانی ژووری ئۆپەراسیۆنی قەزای  چۆمان  بۆ بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەدیوانی قائیمقامیەت  کۆبوونەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا  تیشک خرایە سەر بڕیار و ڕاسپاردەکانی بەیانی ژمارە (١٤)ی ساڵی ٢٠٢١ی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا و  ڕاگەیندروای پارێزگای ھەولێر  پابەندبوونی بڕیار و ڕاسپاردەکان دووپاتکرایەوە.  

ڕێککاری  پێویست بۆ دەستپێکردنی قەدەغەی ھاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی سنووری قەزای چۆمان و ھەر چوار  ناحیەکانی،  لە کاتژمێر (٨)ی شەو تاوەکو (٦)ی بەیانی گرتەبەر و سەرجەم ھێزەکانی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس ، پۆلیسی بەرگری شارستانی ، پۆلیسی ھاتوچۆ) ڕاسپارد لە کاتژمێر (٦)ی ئێوارەوەی ئەمڕۆوە ئامادەکاریی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە بکرێت.

داوا لە ھاوڵاتییانی سنووری قەزای چۆمان و ناحیەکانی گەڵاڵە سمیلان قەسرێ حاجی ئۆمەران  دەکەین، وێڕای پابەندبوون بە بڕیار و ڕێکارەکان، لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتیی و سەلامەتی گیانی خۆیان ھەستکردن بە بەرپرسیاریەتی، پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزیبن.

ھاوڵاتیانمان  ئاگاداردەکەینەوە بەتایبەتی ئەوانەی بەسەردان لە دەرەوەی شاری چۆمان و ناحیەکانن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە نێو ماڵەکانیان ، بەھۆی دەستپێکردنی قەدەغەی ھاتووچۆ و داخستنی بازگەکان، بەر لەکاتژمێر (٨)ی ئیمشەو بگەڕێنەوە نێو شار.

ئەم بڕیارانە لە کاتژمێر (٨)ی ئەم شەو ( ٨/٤/٢٠٢١ ) تاوەکو ( ١٢/٤/٢٠٢١ ) لە قەزای چۆمان و  ناحیەکانی  سنوورمان و تەواوی پارێزگای ھەولێر جێبەجێ دەکرێت.





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad