English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی.. ئەو تۆمەتبارەی لەژێر هەڕەشەی چەک دزی لە ماڵێک کردبوو دەستگیر کرا
2021-04-08 [05:32 AM]

ZNA-هەولێر


مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە لەژێر ھەڕەشەی چەک دزی لەماڵێک کردبوو.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا کە لە ھەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە و تێیدا ھاتووە: "پاش ئەوەی دوێنی ٧ی٤ی٢٠٢١، لەیەکێک لەگەڕەکەکانی شاری سلێمانی تۆمەتبارێک ھەڵیکوتابووە سەر ماڵێک کە تەنھا ژنێکی بەتەمەن لەماڵەکەدا بووە و لەژێر ھەڕەشەی چەکدا بڕی ٦٥ ھەزار پاوەند و ٣٥ ملیۆن دیناری عێراقی و ١٣ ھەزار دۆلار و بڕێک ئاڵتونی دزیبوو، دواتر ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تاوانەکە دەستپێکرد".

ئاماژە بەوەش دراوە، کە ئەمڕۆ ٨ی٤ی٢٠٢١، مەفرەزەکانی پۆلیس توانیان تۆمەتبار (ئ،ک، م) لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.

ئەوەش خراوەتە روو، کە لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباردا دەستیشگیرا بەسەر ئەو پارەو ئاڵتونانەدا کە دزیبووی، ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەکەی تۆمەتبار بەکاریھێناوە لەکاتی تاوانەکەدا.

پۆلیسی سلێمانی روونیشکردووەتەوە، تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر پەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

 





ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad