English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، پێداویستی و هاوکاری و خیوەت بەسەر ئاوارە و پەنابەرانانی کەمپی خازر دابەشکرا
2021-04-08 [07:33 AM]

ZNA- هەولێر


 

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەمە 2021.4.8، لەڕیورەسمێکدا بە ئامادەبوونی ئومید خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و جانگ کیۆنگووک، باڵیۆزی كۆماری کۆریای باشوور لە عێراق و کۆی چوانژین، کۆنسوڵی گشتی کۆریای باشوور لە هەولێر و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لەڕێورەسمێکدا باڵیۆزخانەی کۆریای باشور بەهەماهەنگی EJCC وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم و دەزگای خێرخوازی بارزانی، پێداویستی و هاوکاری ژیان و 780 خیوەتیان بەسەر ئاوارە و پەنابەرانانی کەمپی خازر دابە شکرد.

لەوبارەیەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەوتارێکدا ڕایگەیاند: "بەناوی پارێزگای هەولێر و حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاس بۆ حکومەتی کۆریا باشوور و باڵیۆزی وڵاتەکەی لەعێراق بۆ ئەو هاوکارییەی ئەمڕۆ پێشکەشی ئاوارە و پەنابەرانی کەمپی خازر دەکەن، بەوکارانەیان دروشمی (ئێمە دۆستی ئێوەیەن) سەلماندیان کە كه‌به‌هه‌ق دۆستی ئێمەن، بەتایبەتی لە دوای ساڵی 2014، لەو هاوکاری و یارمەتیانەی پێشکەشی ئاوارە و لێقەوماوانیان سنووری پارێزگای هەولێریانکرد، سوپاس بۆ دەزگای خێرخوازی بارزانی کە هاوکاری ئێمە بوونە، وەکو پارێزگای هەولێر هەرگیز ڕۆڵی ئەوان لەبیر ناکەین".

پارێزگاری هەولێر هەروەها وتی: "وەک گەل و حکومەتی هەرێم ماییەی شانازییە  بۆئێمە کە دوای چەندین ساڵ لەئازارچەشتن، بەڵام ئەمڕۆ خاکەکەمان بۆتە شوێنێکی ئارام بۆ ئاوارە و لێقەوان کە دەتوانن بەئارامی و ئاسودەیی تێیدا بژین، جارێکی تر سوپاس بۆ حکومەتی کۆریا و باڵیۆز و کونسڵی وڵاتەکەیان لە هەولێر، سوپاس بۆ EJCC وەزارەتی ناوخۆ و  دەزگای خێرخوازی بارزانی کە لەگەڵ ئەو بارە قورسە داریی و ئەو قەیرانانەی ڕووبەڕووی بووینەوە، ئەرکی ئێمەیان سوک کرد بۆئەوەی بتوانین خزمەتی ئەوکەسانە بکەین کە شایەنی خزمەتکردنن".





ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad