English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
2021-04-10 [08:23 AM]

ZNA-هەولێر


وابڕیاره‌ نێچیرڤان بارزانی،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات.

فه‌لاح مسته‌قا، راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه‌ فه‌رمی راگه‌یاندووه‌ كه‌ واده‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا ده‌ست نیشان كراوه‌و سه‌ردانه‌كه‌ش ده‌ست پێشخه‌رییه‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ به‌غداو سازدانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌.

فه‌لاح مسته‌فا راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و كوردستان سه‌ردان هه‌بێ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.

هه‌روه‌ها گوتیشی: هه‌ركاتێك تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و هاوكاریكردنی یه‌كترهه‌بێ،ئه‌وه‌نده‌ سه‌قامگیری له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت دروست ده‌بێت.

هه‌روه‌ها فه‌لاح مسته‌فا روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ده‌كرێت كه‌ به‌ر له‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ كراوه‌.





ئەم هەواڵە 457جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad