English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە قەلادزێ دایکێک دوای بیستنی هەواڵی مەرگی کچەکەی گیانی لەدەستدا
2021-04-10 [10:51 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، کە دوای ئەوەی کچێک بەشێوەیەکی کتوپڕ گیانی لەدەستدا، لەگەڵ بیستنی ھەواڵەکە دایکیشی لە  تاو مەرگی ئەو گیانی لەدەستدا.

موقەدەم شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: کچێک بە ناوی زەینەب ئیسماعیل عەزیز خەڵکی قەڵادزێیە و بەشێوەیەکی کتوپڕ لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستداوە چەند ساتێک دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ھەواڵە دایکی لچەکە بە ناوی فاتیمە قادر رەسوڵ لە تاو کچەکەی گیانی لەدەستدا.

ھەروەھا موقەدەم شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە کچەکە خەڵکی قەڵادزێیە و  شویکردووە و ماڵی لە سلێمانییە، ئەمڕۆ لە پڕ بە ھۆکاری نادیار گیانی لەدەستداوە، کاتێک ھەواڵیان بە دایکی داوە کە لە قەڵادزێ دادەنیشێ بەرگەی ھەواڵەکەی نەگرتووە و ئەویش گیانی لەدەستداوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad