English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەبارەی پرۆگرامی ١٢ی ئامادەیی دەكرێت
2021-04-10 [04:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەھۆی ڕاگرتنی خوێندن لە قۆناغی ١٢ی ئامادەیی پرۆگرامی خوێندن کەم دەکرێتەوە و بریکاری وەزارەتی پەروەردەش وتی، لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی کۆتایی لەبارەی کەمکردنەوەی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دەدرێت، کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن پێویستی بە پلان و پێداچوونەوە ھەیە و دەمانەوێت خشتەیەک بۆ کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن ئامادە بکەین.

سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردە، رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکانی ھەرێم ڕاسپێردراون بۆ کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ئامادەکاری بکەن و ئێستا لە ڕێگەی کەسانی پسپۆڕەوە کار لەسەر کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن دەکرێت و بەپێی پلان پرۆگرامی ١٢ی ئامادەیی کەم دەکرێتەوە.

بریکاری وەزارەتی پەروەردە وتیشی، ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەبارەی پرۆگرامی ١٢ی ئامادەیی دەكرێت و کەسانی پسپۆڕ و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکانی ھەرێمی کوردستانیش بەشداریی تێدا دەکەن.

سەیوان عەلی روونی كرده‌وه‌، کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن پێویستی بە پلان و پێداچوونەوە ھەیە و دەمانەوێت خشتەیەک بۆ کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن ئامادە بکەین، تاكو بزانین تا چەند مامۆستایان دەتوانن پرۆگرام تەواو بکەن، ئەوکات بڕیاری لەسەر دەدرێت.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad