English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆبووەوە
2021-04-10 [05:43 AM]

ZNA- ھەولێر



لە بەردەوامیی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢١/٤/١٠، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێز فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق و ژمارەیەکی لە دادوەران و سەرۆکی دادگاکان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەستحۆشی لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری و بەتایبەتی بەڕێز زێدان کرد بۆ ھەوڵ و ڕۆڵی ئەرێنییان لە یەکلاکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەی ھەموارکردنی یاسای دادگای فیدراڵی و دامەزراندنەوەی دادگاکە کە بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستبەکار بێت و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

ھەردوولا کۆک بوون کە ئەرکی دادگای فیدراڵی سەختە و گرنگە کار و بڕیارەکانی و یەکلاکردنەوەی کێشەکان، ڕەنگدانەوەی سیستەمێکی تۆکمەی دادگەر بێت و بڕوا و متمانەی تەواوی پێکھاتەکانی عێراق بەھێزتر بکات و ھەمووان لەبارەیەوە بە تەواوی ھەست بە دڵنیایی بکەن.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەکەدا جەختیان لە گرنگی و پێویستیی ھاریکاری و ھەماھەنگی لەنێوان دامەزاراوە دادوەرییەکانی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستاندا کردەوە و چەندین بابەتی دیکەی پەیوەست بە دەسەڵاتی دادوەری و دامەرزاوە دادوەرییەکانیان تاوتوێ کرد.





ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad