English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى UN كۆبوونه‌وه
2021-04-10 [08:35 AM]

ZNA_ هەولێر


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/4/10 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو جينين پلاسخارت نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرێترى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌. 

له‌ كۆبوونه‌كه‌دا بارودۆخى عێراق له‌ڕووى سياسى و ئابوورى و ئه‌منييه‌وه‌، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش تاتوێ كران. 

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێراى خستنه‌ڕووى پوخته‌يه‌ك له‌ به‌رنامه‌ و ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا، جه‌ختى له‌ گرنگيى ڕۆڵى يارمه‌تيدره‌ى تيمى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرده‌وه‌ كه‌ له‌نێوان هه‌موو هێزه‌ و لايه‌نه‌كاندا‌ له‌ گفتوگۆدايه‌ و ده‌خوازێت له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌ركى خۆيدا له‌ عێراق هاوكارى بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان.  

لاى خۆيه‌وه‌ خاتوو ‌پلاسخارت خۆشحاڵيى خۆى به‌ به‌رده‌اميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕى و هيواى خواست هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌ گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور بگه‌نه‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان و هه‌موو لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان بۆ تێپه‌راندنى دۆخه‌كه‌ و له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريدا پێكه‌وه‌ هاوكار بن.





ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad