English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. ریاڵ به‌ بردنه‌وه‌ی كلاسیكۆ خۆی گه‌یانده‌ پله‌ی یه‌كه‌م
2021-04-10 [10:20 AM]

ZNA - ھەولێر


 

لە  یاریی لوتكەی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی یانەكانی ئیسپانیا ، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی كرد.

 

 له‌ ئه‌نجامیشدا یانه‌ی شاهانه‌ توانی یارییەكە به‌ 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵیك له‌ بارسا بباته‌وه‌.

 

گۆڵه‌كانی ریاڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ كه‌ریم بنزیما بە شێوازێكی هونەری زۆر جوان لە خولەكی 13 و تۆنی كرۆس لە خولەكی 28 تۆماركرد و نیوەی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایی هات.

 

 لە نیوەی دوەمی یارییەكە دوای چه‌ندین هه‌وڵی یاریزانانی بارسا، لە خولەكی 60 ئۆسكار مینگیزا تاكه‌ گۆڵی بۆ بەرشەلۆنە تۆماركرد و یاریه‌كه‌ش به‌و ئه‌نجامه‌ كۆتایی هات.

 

دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌، ریاڵ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 66 به‌ شێوه‌یێكی كاتی پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی گرتوه‌، به‌رشه‌لۆنه‌ش به‌ 65 خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌مدایه‌.





ئەم هەواڵە 1150جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad