English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لاپۆرتا دوای دۆڕانی كلاسیكۆ چی ووت؟
2021-04-11 [10:02 AM]

ZNA - ھەولێر


دوا بەدوای شكستەكەی دوێنێ شەوی بارسێلۆنا لە یاری كلاسیكۆ، خوان لاپۆرتا لە هەژماری خۆی لە تویتەر تویتێكی كردبوو تێیدا ئاماژەی كردوە كە بەدۆڕانی كلاسیكۆ واز لەبردنەوەی لیگا ناهێنن.

لاپۆرتا كە ماوەیەكی كورتە سەرۆكایەتی بارسێلۆنای وەرگرتوە، لە تویتەر نووسیویەتی ” هێشتا 8 یاریمان ماوە لە لیگا، تا بتوانین نازناوەكە ببەینەوە، من هیچ گومانێكم نییە، كە یانەكەمان تا دوا یاری بۆ ئەوە دەجەنگێت، بژی بارسێلۆنا”.

یارییەكەی دوێنێ شەوی ڕیال مەدرید و بارسێلۆنا كە بەئەنجامی 2-1 بۆ ڕیال مەدرید كۆتایی پێهات، یەكەمین یاری كلاسیكۆ بوو بۆ لاپۆرتا دوای گەڕانەوەی جارێكی دیكە بۆ سەرۆكایەتی یانەی بارسێلۆنا، پاش ئەوەی لە هەڵبژاردنەكان زۆرترین دەنگی هێنابوو.

 

یاریگا

 





ئەم هەواڵە 1207جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad