English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی شاعیری ناسراوی گەلەکەمان (ئەحمەد دڵزار)
2021-04-11 [02:45 AM]

ZNA-ھەولێر



بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ئەدیب و شاعیر و تێکۆشەری ناسراوی گەلەکەمان (ئەحمەد دڵزار)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی بەڕێزیان و کەس وکار و ھاوڕێ و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین.


 (دڵزار)ی شاعیری جوانی و سروشت لە ساڵی(١٩٢٠)لە کۆیە لە خانەوادەیەکی رۆشنبیرو ئەدەبدۆست لە دایک بووە، ھەر لە سەرەتای ژیانیەوە خولیای خوێندنەوە و نووسینی ھەبووە، لە تەمەنی لاویشدا رووی لە خەباتی نیشتیمانی و نەتەوەیی کردووە و تا دوا ماڵئاواییکردنیشی وەک کەسایەتییەکی نیشتیمانپەروەر و دڵسۆز و خۆڕاگر ناسرا بوو، لەو رێگایەشدا تووشی دەردەسەریەکی زۆر و دەربەدەری و زیندان بۆتەوە.

خوالێخۆشبوو(دڵزار)کەسایەتیەکی تێکۆشەر و ئەدیبێکی ناسراوی گەلەکەمان بوو، ھەروەھا شاعیر و زمانزانێکی شارەزا و دیاریش بوو، خاوەنی چەندین بەرھەمی ئەدەبی و رۆشنبیریی بەپێزە لە بواری شیعر و زمان و ئەدەب، ھەروەھا خاوەن چەندین سروودی نیشتیمانی و سیاسییە، بۆیە جێدەستی لە بواری ئەدەبیی و رۆشنبیریی دا روون  و بەرچاو بوو، ئومێدەوارین ھاوسۆزیی و ھاوخەمیی نووسەران و رۆشنبیران دڵنەوایی و سەبووری بەخشی ئازیزانی بێ.

جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەکەینەوە و لەخودای گەورە داواکارین سەبووری بەھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بەبەھەشتی بەرین شاد بکات..

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
 پارتی دیموکراتی کوردستان
١١ـی نیسانی ٢٠٢١





ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad