English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌رگای مزگه‌وته‌كان ده‌كرێته‌وه‌.. بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا
2021-04-11 [05:10 AM]

ZNA- هەولێر


وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایگه‌یاند، دوای كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاریان داوه‌، له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا ده‌رگای مزگه‌وته‌كان بكرێته‌وه‌.

ده‌قی بڕیاره‌كان

1- نوێژی عیشا و ته‌راویح 35 خوله‌ك زیاتر نه‌خایه‌نێت.

2- هیچ جۆره‌ خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئیفتار له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت پێشكه‌ش نه‌كرێت و قه‌ده‌غه‌یه‌.

3- ده‌ستنوێژ له‌ ماڵه‌وه‌ بگیرێت.

4- نوێژخوێن به‌ ده‌مامك و به‌رماڵی خۆیه‌وه‌ ده‌چێته‌ مزگه‌وت و پارێزگاری له‌ دووری نێوانیان بكات.

5- مامۆستای ئاینی خۆی پابه‌ندی ته‌واو به‌ ده‌نگ به‌رزكه‌ره‌وه‌كان ده‌كات و به‌ ده‌مامك و به‌رماڵی خۆیه‌وه‌ ده‌چێته‌ مزگه‌وت.

6- ته‌وقه‌كردن به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك نه‌كرێت.

7- له‌به‌رده‌رگای هۆڵی نوێژخوێنان ته‌نیا دوو كه‌س ده‌بێت ئاماده‌ بن له‌ یه‌كێك له‌م توێژانه‌ی كه‌ ئاماژه‌ی پێكراوه‌: (خۆبه‌خش، یان فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت، ان فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت – خادم، یاخود به‌ هاوكاری ده‌زگای دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار ) به‌ مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی ده‌مانك و ته‌عقیم كردنی ده‌ستی نوێژخوێنان.

8- هۆڵی ژنان دابخرێت.

9- مامۆستای ئاینی له‌ هه‌موو فه‌رزه‌كاندا له‌ وتاردا هۆشیاری و رێنمایی بدات به‌ توێژخوێنان و جۆرێك لێپرسینه‌وه‌ بكات له‌وانه‌ی پابه‌ند نابن.

10- هه‌وڵبدرێت رایه‌خه‌كانی ناو مزگه‌وت هه‌ڵبگیرێن.

11- وه‌عز و ئامۆژگاری له‌ دوای نوێژی عه‌سر و له‌ شه‌وانی ره‌مه‌زاندا قه‌ده‌غه‌ بكرێت.

12- وتاری هه‌ینی و نوێژی هه‌ینی له‌ نیو كاتژمێر زیاتر نه‌خایه‌نێت.

13- به‌شی پشكنین چاودێری مزگه‌وته‌كان بكات و ئه‌و مزگه‌وته‌ی پابه‌ند نه‌بوو به‌ رێنماییه‌كان دابخرێت.





ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad