English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەرگای مزگەوتەکان لەمانگی رەمەزاندا دەکرێنەوە
2021-04-11 [05:22 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە لەمانگی ڕەمەزاندا دەرگای مزگەوتەکان دەکرێنەوە.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ئەوقاف چەند مەرج و رێنوێنییەک بۆ کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دانراوە و داوا لە ھاووڵاتییان دەکرێت پابەندبن بە جێبەجێکردنی ئەم رێنوێنییانە و بەپێچەوانەوە ھەر شوێنێک ئەم رێنوێنییانە جێبەجێ نەکات رێکاری داخستنی مزگەوت پەیڕەو دەکرێت.

لەم بارەیەوە نەبەز اسماعیل وتەبێژی، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریداوە لەمانگی ڕەمەزاندا دەرگای مزگەوتەکان بکرێنەوە.

ئەمە لە کاتێکدا پێشتر بەھۆی ھەڵکشانی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری داخستی سەرجەم شوێنە ئایینییەکانی دەرکردبوو.


رێباز یونس

 





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad