English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم دەچێتە پەرلەمانی كوردستان
2021-04-12 [08:17 AM]

​ZNA – هەولێر


بڕیارە ئه‌مڕۆ دووشەممە 12-4-2021،  شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێم سەردانی پەرلەمانی كوردستان بکات و روونكردنەوە لەبارەی ڕێككەوتنەكەیان بخەنە ڕوو.

 

ئەرشەد حسێن، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ دووشەممە شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا، سەردانی پەرلەمانی كوردستان دەکات و روونكردنەوە لەبارەی رێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ئەمساڵ دەدەن.

حسێن گوتیشی، شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان باسی وردەكاریی رێككەوتنەكە دەكات، كە بە چ میكانیزمێك رێككەوتوون، بۆیە دەیانەوێت پەرلەمان ئاگاداری وردەكارییەکەی بێت.

لە 31 ی مانگی رابردوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی 2021 ی پەسەندکرد، تێیدا پشکی کورد بەپێی مادەی ١١ پەسەندکرا.

 





ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad