English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆناڵدۆ له‌سه‌ر فڕێدانی درێسه‌كه‌ی سزا دەدرێت؟
2021-04-12 [09:06 AM]

ZNA - ھەولێر



ئاندریا پیرلۆ، راهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی، هۆکاری تووڕەیی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەکەیان لە یاری بەرامبەر جێنەوا رووندەکاتەوە و وەڵامی ئەو پرسیارەش دەداتەوە، کە رۆناڵدۆ سزا دەدەن یان نا؟.

یانەی بیانکۆنێری دوێنێ لە گەڕی 30ـی سێریا ئەیدا میوانداری یانەی جێنەوای کرد و 3 - 1 لێیبردەوە، بەڵام دۆن کریستیانۆ هیچ گۆڵێکی نەکرد، بۆیە دوای کۆتایی یارییەکە نەیتوانی کۆنترۆلی خۆی بکات و درێسەکەی فڕێدا، ئەوەش مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

ئاندریا پیرلۆ، راهێنەری یانەی یوڤێنتوس، لە دوای یارییەکە هۆکاری تووڕەیی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرە و گۆڵکاری تیپەکەی روونکردەوە، دوای ئەوەی درێسەکەی داکەند و  فڕێیدایە سەر زەوی.

 

پیرلۆ گوتی "رۆناڵدۆ تووڕەبوو، چونکە نەیتوانی گۆڵ بکات، زۆر ئاسایییە یاریزانی وەک ئەو حەزبکات باشتربێت و گۆڵ بکات".

راهێنەری خانمە پیرەکە، هەروەها گوتی "پێویستە هەمیشە یاریزانانی پاڵەوان بەردەوام  بیر لە خۆیان بکەنەوە، ئەو چانسی ئەوەی هەیە خەڵاتی گۆڵکاری ئەم وەرزە بەدەستبێنێت، ئەمڕۆ دەرفەتی گۆڵکردنی بۆ رەخسا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو".

پیرلۆ لە بەردەوامی قسەکانیدا، گوتیشی "دەبێت یاریزان هەمیشە بایەخ بە گۆڵکردنی بدات، ئەگەر رۆناڵدۆ 35 گۆڵی تۆمارکرد، ئەوە ئاسایییە یوڤێنتوس یارییەکان بباتەوە".

کاتێکیش پرسیاریان لێکرد ئایا رۆناڵدۆ بەهۆی ئەوە رەفتارەی سزا دەدرێت یان نا؟ پیرلۆ لە وەڵامدا گوتی "نەخێر، وا بیرناکەمەوە، دوای یارییەکە تووڕەبوو ئەمەش لە کاتە سەختەکاندا لەگەڵ چەندین یاریزاندا روودەدات، پێموانییە سزا بدرێت، نە لە لای من و نە لەلایەن یانەکەشمانەوە".

 

رووداو





ئەم هەواڵە 505جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad