English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستیی دهۆک هه‌لی دامەزراندنی بە شێوەی گرێبەست راگەیاند
2021-04-12 [04:55 AM]

ZNA-هەولێر


 بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای دھۆک رایگەیاند، بۆ راییکردنی کاروبارەکانیان و خزمەتکردن بە تووشبوانی کۆرۆنا، نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە دھۆک داوای فەرمانبەری گرێبەست دەکات.

حەمزە رەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای دھۆک ، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: تەندروستیی پارێزگای دھۆک پێویستی بە ژمارەیەک فەرمانبەر ھەیە بۆ نەخۆشخانەی کۆرۆنا، کە بەشێوەی گرێبەست کاریان لەگەڵدا بکەن“.

حەمزە رەزیکی گووتی: مەرجی وەرگرتنی بۆ ئەو ھەلی کارانە ئاشکرا کرد و دووپاتی کردەوە، کە دەبێ ئەو کەسانە دەرچووی کۆلێژی پەرستاری، ھەروەھا دەرچووی کۆلێژی زانست بەشی سڕکردن بن.

هەروەها حەمزە رەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای دھۆک ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ھەر کەس بەو بڕوانامانە ئارەزووی دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست ھەیە، داواکاریی خۆی پێشکەش بە نووسینگەی ھەماھەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بۆ کاروباری کارمەندانی تەندروستی بکات.


رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad